كەشناسی هەرێم: پێشبینی تاوە باران و هەورەبروسكە دەكرێت

09/05/2020

نەوا
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە ناوچەكاندا باران دەبارێت و ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسكە و تۆز و خۆڵیش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێكجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی تاوەباران و هەورە بروسكەی كورتخایەن لە ناوچە شاخاویەكاندا هەیە. 
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی زیادبونی خێرایی با لە كاتەكانی دوانیوەڕۆدا، ئەگەری تۆز و خۆڵ بارین هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group