نه‌وا
بڕیاره له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووی زیاده‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش ده‌ڵێت، پڕۆسه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاره.
كوردۆ شابان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه، ''له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووی زیاده‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاریش ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ پڕۆسه‌كه كردوه''.
وتیشی، ''مه‌به‌ست له جێبه‌جێكردنی بڕیاری تاپۆكردنی خانووی زیاده‌ڕۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خانوی زیاده‌ڕۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌وه له ساڵانی ڕابردوو دروستكراون و له‌سه‌ریان تاپۆ ده‌كرێن و ده‌بنه خاوه‌ن خانووی خۆیان''.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت، ''ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژارن، بۆنموونه ته‌نیا خانوویه‌كی 200 مه‌تریان دروستكردووه له‌سه‌ریان تاپۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زه‌ویه‌كی زۆریان به زیاده‌ڕۆ داگیركردووه حكومه‌ت لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه''.