نەوا
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان عیراق كۆبوەوە و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، رێگەكانی جێبەجێكردنی لامەركەزی و چەند پرسێكی تریان تاووتوێكرد.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان عیراق كۆبوەوە و رایگەیاند، هیوادارن حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی موستەفا كازمی سەركەوتوبێت و بتوانێت كار لەسەر چارەسەرەكان بكات و ژینگەیەكی دروست بهێنێتە كایەوە كە خزمەتی باشتری هەمو پێكهاتەكانی عیراق بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد و هەولێر كراوە و جەختكرایەوە لەوەی پێویستە هەردولا لەنزیكەوە كار بكەن بۆئەوەی بتوانن بەڵێنەكانیان بۆ میلەتەكەیان جێبەجێ بكەن، هەروەها پێویستە دەستوری عیراق بكرێتە چوارچێوەی كاری حوكمڕانی لە عیراقدا.
هاوسەرۆكی یەكێتی لەبارەی پرسی لامەركەزیش ئەوەی خستوەتەڕو، باسیان لە داواكاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی و رێگەكانی جێبەجێكردنی بۆ ئەوەی بتوانرێت دەسەڵات و سەرچاوەكان بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە دابەش بكرێت".
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر پەتای كۆرۆنا و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە.