نەوا
رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، لە دوای كردنەوەی فەرمانگەكەیان هەر هاوڵاتییەك دەستكێش و دەمامكی بەكارنەهێنابێت كارەكانی بۆ رایی ناكرێت و تەنها كار بۆ چەند مامەڵەیەكی دیاریكراو دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، "سەبارەت بەو ھاوڵاتیانەی كە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 11ی ئایاری 2020 سەردانی بەرێوەبەرایەتیمان دەكەن، پێویستە رێنماییان لە رێگەی لێپرسراوی یەكەی ئیدارییەكان پێبدرێت و لە كاتی پابەند نەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی بەكارھێنانی (دەستكێش و دەمامك)، ئیشوكاریان بۆ ڕایی ناكرێت، لەبەر پاراستنی تەندروستیی ھاوڵاتیان".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "سەبارەت بە ئیشوكاری رۆژانە تەنھا كاری واقعات دەكرێت كە پێكدێت لە مامەڵەی (ھاوسەرگیری، جیابوونەوە، لەدایكبوون، مردن، ونبوونی كارتی نیشتیمانی) سەرەڕای جێبەجێكردنی نووسراوی فەرمی فەرمانگەكان".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزییەوە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم راگیراون و بڕیارە لە رۆژی 11 ی ئایارەوە دەست بە دەوام بكەنەوە.