ئه‌نه‌كه‌سه ره‌تیده‌كاته‌وه لاهور شێخ جه‌نگی رۆڵی هه‌بوبێت له رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده
10/05/2020
نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیده‌كاته‌وه لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رۆڵی له رێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه‌دا هه‌بوبێت و ده‌ڵێن "دانوستاندن له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها به نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه و تائێستاش نه‌گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه:
راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بڵاوبوونه‌ته‌وه و باس له رۆڵی لاهور شێخ جه‌نگی له‌و هه‌وڵانه‌دا ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی دوایین رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" و پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "په‌یه‌ده" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا و به سه‌رپه‌رشتیی نوێنه‌رانی ئه‌وان كراوه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، لاهور شێخ جه‌نگی رۆڵی له‌و هه‌وڵانه‌دا هه‌بووه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ئه‌مه بخاته‌روو:
1- دانوستان له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به نێوه‌ندگیریی ته‌نیا ئه‌مریكا به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی.
2- ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس له رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌كه‌ن، چ له رووی ئاماده‌كاری، یان دانوستانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك ره‌تیشی ده‌كاته‌وه ناوبراو و حزبه‌كه‌ی هیچ رۆڵێكیان له نێوه‌ندگیری یان هه‌وڵدانێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت، نه ئێستا و نه پێشتر، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان تاكه لایه‌نه، كه هاوكاریی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كردبێت و پێشتریش سه‌رپه‌رشتیی رێككه‌وتنه‌كانی پێشوی له هه‌ولێر و دهۆك كردووه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا
9-5-2020