نه‌وا
47 پارت و رێكخستن و رێكخراوه كوردیه‌كانی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی زینی وه‌رتێ و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردستان و داوایان له قه‌واره سیاسیه‌كانی كورد كرد هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش بنوێنن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزی و مه‌ترسییانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "ئێمه وه‌ك پارت و رێكخستن و رێكخراوه كوردستانیه‌كان له ئه‌وروپا، كه له خواره‌وه ناومان هاتوه، په‌ی به‌وه ده‌به‌ین، كه دیسان داگیركه‌ران، به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و قڕكه‌ری توركیا، دیسان له هه‌وڵێكی دیكه‌ی قێزه‌وه‌ن و نه‌گریسدایه، له راستیدا وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین، مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته لێوانلێوه له سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی دژی گه‌لی كوردستان، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، جگه له رۆژئاوای كوردستان، له باشوری كوردستانیش له هه‌وڵی پلانێكی مه‌ترسیداردایه له زینی وه‌رتێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پلانه خوێنڕشتن و دوژمنكارانه‌یه‌ی جێبه‌جێ بكات، ده‌ستی به دروستكردنی زه‌مینێك بۆ براكوژی كردوه".
ئه‌و پارت و رێكخراوه كوردییانه ده‌شڵێن، "ده‌بێت نه‌وه‌ستین و وه‌ك رێكخراو و رێكخستنه كوردیه‌كان، بانگه‌واز ئاڕاسته‌ی هه‌موو پارت، رێخكراو و ده‌زگا و رێكخستنه كوردستانیه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، به ده‌نگ و هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵسینه سه‌ر پێ! ئێمه به‌ر له هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێك، داوا له هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، كه ده‌بێت له دژی ئه‌م مه‌ترسیه، نه‌كه‌ونه ناو یارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا و ده‌بێت نه‌بن به هۆكار و نه‌هێڵن جارێكی دیكه له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان، خوێن بڕژێت".
ئه‌و پارت و رێكخستنانه‌ی ئه‌م بانگه‌وازیه‌یان واژۆ كردووه بریتین له:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك-ئه‌وروپا
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان-ئه‌وروپا
پارتی شیوعی كوردستان – باشور
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان – باشور
پارتی ئازادی و دیمۆكراسی ئێزیدیه‌كان
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی
پارتی یه‌كێتی دیمۆكراتیك –په‌یه‌ده
پارتی چه‌پی كورد له سوریا
بزوتنه‌وه‌ی نوێخوازی كوردستانی-سوری
پارتی دیمۆكراتی كورد له سوریا- ئه‌لپارتی
پارتی چه‌پی دیمۆكراتی كورد له سوریا
پارتی رێكه‌وتنی كورد له سوریا
پارتی چاكسازی كورد له سوریا
پارتی سه‌وزی كوردستانی له سوریا
پارتی دیمۆكراتی كوردستانی له سوریا
پارتی كۆمۆنیستی كوردستانی له سوریا
پارتی ئیسلامی كوردستان – PIK
پارتی كۆمۆنیستی كوردستان - KKP
بزوتنه‌وه‌ی كاوا
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان –پژاك
یه‌كێتی شۆڕشگێری كوردستان
كۆمه‌ڵگای دیمۆكرات و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان – كۆدار
كۆمه‌ڵگای ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
پلاتفۆرمی هۆرام
پلاتفۆرمی زاگرۆس
پلاتفۆرمی یارسان
یاری كورد
بزوته‌وه‌ی كلتور و نونه‌ری كورد (ته‌ڤ-چاند)
Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V
فیدراسیۆنی عه‌له‌ویه‌كانی كوردستان
فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵانی ئێزیدی
Kurdische Zentrum Berlin
كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان
ئینستیتوی كوردی – ئه‌لمانیا
ئینستیتوی كوردی –بروكسه‌ل
ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
یه‌كێتی ئێزیدیه‌كانی سوری
Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlin
Dachverband der Êzidischen Frauenräte
DKF (Deutsch-Kurdisches Forum) e.V Dresden
كۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپوتامیا
پارتی ئازادی میزوپوتامیا
Kurdistan Human Rights Association."