نەوا
حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە پرۆسەیەكی تایبەتدا، سێ سەركردەی رێكخراوی داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركردوە.
لەوبارەیەوە یەڵماز شەهاب نەجار بەرپرسی كەرتی باكوری حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، هێزێكی حەشد توانیویانە سێ سەركردەی رێكخراوی داعش دەستگیربكەن.
رونیشیكردوەتەوە، هەڵمەتەكە لە چوارچێوەی ناوچەكانی كەرتی پرۆسەكانی كەركوك و لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردودا رێكخراوی داعش لە چەندین پارێزگا هێرشەكانی بۆسەر هێزە ئەمنیەكانی عیراق و حەشدی شەعبی چڕكردەوە، ئەو هێزانەش هەڵمەتەكانی راوەدونان و دۆزینەوەی چەكدارانی ئەو رێكخراوەیان چڕتر كردوەتەوە و ناوبەناو كوشتن و دەستگیركردنی چەندین سەركردە و چەكداری داعش رادەگەیەنن.