نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 4 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و ژماره‌ی چاكبوه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 208 كه‌س.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 4 نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه، "پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوو بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه‌و تا ئێستاش كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشتووه‌ته 208 كه‌س".