ئیسرائیل: ئێران هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە

22/05/2020 جیهان

نەوا
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران دەستی بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە سوریا كردووە.
سوپای ئیسرائیل لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر بڵاویكردەوە، ماوەیەكە ئێران دەستی بە كشاندنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا و دورخستنەوەی پێگەكانی لە سنوری ئیسرائیل كردووە.
رونیشیكردۆتەوە، ئەو هەنگاوەی ئێران بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پیچگەكانی، نارشەزایەتی ناوخۆیی لە ئێران و فشارە ئابوریەكانی ئەمریكایە كە وایكردووە، حكومەتی تاران نەتوانێت بەسەر قەیرانی كۆرۆنادا زاڵ بیچت.
لە ساڵانی رابردوودا سوپای ئیسرائیل بە دەیان جار پێگەكانی ئێران لە ناو خاكی سوریای كردۆتە ئامانج و بە هۆیە ژمارەیەك لە هێزەكانی و چەكدارە هاوپەیمانەكانی كوژراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group