وەزارەتی ئەوقاف: رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

22/05/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە 23-5-2020 تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەكشەممە 24-5 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە هەولێر، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی سەرۆكی لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وتی "لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، ئەمڕۆ هەینی 22-5 لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆبوەوە و بە پشتبەستن بە بەڵگەكانی بینینی مانگ و ئەندامانی چاودێری مانگ لەسەرئاستی كوردستان، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی بینینی مانگ، بۆیە لیژنەكە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی سبەینێ (شەممە) تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەكشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".
هەروەها شێخ ئیبراهیم بەرزنجی سەرۆكی لیژنەی بینینی مانگ، بەیاننامەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی خوێندەوە و داوای لە هاووڵاتیانی كوردستان كرد پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و پابەندبن بە خۆپارێزییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group