نه‌وا
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش كارمه‌ندێكى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى كه‌ركوكیان تیرۆر كرد، كه له‌هه‌مانكاتدا جوتیار بوه و ئاگریشیان به‌رداوه‌ته‌وه كێڵگه‌یه‌كى گه‌نم له ناحیه‌ى ره‌شاد و رێگه‌ى گه‌یشتن به كێڵگه‌كه‌شیان بۆمبڕێژكردوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش جوتیارێكیان له گوندی "قوشقیه"ى سه‌ربه قه‌زاى دوبزى پارێزگاى كه‌ركوك كوشتوه، كه له‌هه‌مانكاتدا كارمه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى كه‌ركوك بوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى هه‌مان رێكخراو له ناحیه‌ى ره‌شاد ئاگریان به‌رداوه‌ته كێڵگه‌یه‌كى گه‌نم و دواتریش رێگه‌ى چونه كێڵگه‌كه‌یان بۆمبڕێژ كردوه بۆئه‌وه‌ى رێگه له تیمه‌كان بگرن ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، تیمێكى لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیانكردوه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان.