نەوا
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وادەی كردنەوەی سێكتەرە جیاجیاكان و گرتنەبەری دوو هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكەی راگەیاند.
لە رێگەی پەیجی خۆیەوە لە فەیس بووك هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاندوە، رۆژی چوارشەممە لە كاتژمێر شەشی ئێوارەوە لە ژێر رێوشوێنی توندی خۆپارێزیدا سێكتەرە جیاوازەكان دەكەنەوە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشكردووە، ئەوەی گرەنتی تێپەڕبوونی ئەو دۆخەیە دوو شتە، یەكەم، توندكردنی رێكارەكان لە لایەن دامودەزگا دەوڵەتیەكانەوە، دووەم، بەرزكردنەوەی ئاستی خۆپارێزی لە لایەن هاوڵاتیانەوە.