لە هەولێر 26 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران

07/06/2020

نەوا
لە پارێزگای هەولێر 26 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، كە لە 11 شوێنی جیاواز تۆماركراون، 16-یان بەركەوتوی توشبوانی پێشون و 7 توشبوش نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە، سیانیشیان لە بازگەی دێگەڵە پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستییە:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 26 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران، 15 پیاو و چوار ئافرەت و سێ كچی گەنج و چوار منداڵ، 16 تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەیە و سێ تووشبووی دیكە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشكنین پۆزەتیڤ دەرچوون.
حەوت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێر.
پێنج تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی نەورۆز.
سێ تووشبوو دانیشتووی ناحیەی كەسنەزان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی دارەتوو.
یەك تووشبوو دانیشتووی كەمپی دارە شەكران.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی شمام.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشیبوو دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیاران شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ئینگلیزی.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی گەڵاوێز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group