نەوا
فەرمانبەرانی سێ فەرمانگەی سنوری پارێزگای دهۆك كەرەنتین دەكرێن، چونكە بەركەوتنیان لەگەڵ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبووە.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەهۆی داوەتێكەوە 52 كەس لە دهۆك توشی كۆرۆنا بوون، كە سێ كەسیان فەرمانبەر بوون لە سێ فەرمانگەی سنوری پارێزگاكە، دوای دەستیپێكردنەوەی دەوامی فەرمی، سێ فەرمانبەرەكە دەوامیان كردووە و بەركەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی دیكەی ئەو سێ فەرمانگەیە هەبووە، بۆیە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە كەرەنتین كراون.
تا ئێستا لە دهۆك 102 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 26 توشبویان چاكبونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە پارێزگاكە تۆمارنەكراوە، لە ئێستادا 76 توشبوی دهۆك لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.