نەوا
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، 151 شوێن بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە داخراون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، رۆژی یەكشەممە لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچون و پشكنین بۆ شوێنەكانیان و بەهۆی پابەندنەبونیان بەرێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخراون.
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داواكارە لە سەرجەم دوكان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان كراوەن، پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستكێش و دەمامك ببەستن، تا لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەكانیان نەبنەوە.