پەكەكە شەهیدبونی ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی حزبەكەی راگەیاند

08/06/2020

نەوا
پارتی كرێكارانی كوردستان شەهیدبونی ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی حزبەكەی راگەیاند، كە لە هێرشێكی ئاسمانیی فرۆكە توركییەكاندا لە دەڤەری برادۆست كراوەتە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەممە كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكردوە، "شەڕڤانی زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری پارتەكەمان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە، هەڤاڵ قاسم ئەنگین (ئسماعیل نازلیكول)، رۆژی 27-5-2020  لە هێرشێكی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورك لە دەڤەری برادۆست لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا شەهید بووە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی، پێكهاتەی پارتەكەمان و گەلی وڵاتپارێزی كوردستان دەكەین".
كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە راشیگەیاندوە: "لە هەموو ساتێكی تێكۆشانماندا خاوەنداریی لە یادی هەڤاڵ قاسم ئەنگین دەكەین و ئەو و یادەكەی دەبنە هۆی سەركەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group