نه‌وا
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێن داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت حه‌وت شوێنكاری سه‌رپێچیكار له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: شوێنه‌كان پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزه و ته‌ندروستی بن به‌ڵام به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردن.
باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێیوسته شوێنه‌كانیش زیاتر پابه‌ندبن به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.