نه‌وا
په‌یجی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌نگۆی وه‌رگرتنی بڕی 300 هه‌زار له كه‌س و كاری ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا ڤایرۆس وه‌فاتیان كردووه ره‌تده‌كاته‌وه‌و داواده‌كات: "ئه‌وه‌ی پاره‌ی لێوه‌رگیراوه سكاڵا تۆمار بكات".
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاندووه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند ھه‌والێیكی ناراست وچه‌واشه كرا‌و، له‌چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجی نافه‌رمی كه‌باس له‌وه‌رگرتنی بری300 ھه‌زار دینار كراوه له كه‌سوكاری ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌فاتیان كردوه، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ھیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌كه‌س وه‌رنه‌گیراوه‌و ئه‌وھه‌واڵانه دورن له‌راستیه‌وه ته‌نها بۆچه‌واشه‌كاری ھاووڵاتیانه.
باس له‌وه‌شكراوه لیژنه‌ی سه‌رقه‌برانه‌كان سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌كاتی وه‌فاتی ھه‌رھاونیشتیمانیك به‌نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی به‌خاك سپاردنی دا ھه‌موو رێككاره ئاینیه‌كانی بۆده‌كرێت به ئاماده‌بونی ماموستایه‌كی ئاینی و وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاریان وه‌رنه‌گیراوه‌و ئه‌گه‌ر حاڵاتێكی پاره وه‌رگرتن ھه‌بێت ده‌توانرێت سكاڵا پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بكرێت.