نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان رایگه‌یاندبو، رازین به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كردوه، به‌ڵام دو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن: دوای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت مه‌سرور بارزانی له‌و به‌ڵێنه پاشگه‌زبۆته‌وه.
هه‌ردو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق، غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسیان له‌وه‌كردووه، (20) رۆژ به‌سه‌ر واده‌كه‌ی عێراقدا تێپه‌ڕی و 19ـی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئێمه مه‌سرور بارزانی كیتابێكی نوێی بۆ به‌غداد ناردوه‌و نكوڵی له مه‌له‌فی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات، كه عێراق ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكات له نیوان مانگی ته‌موزی 2014 تا ئۆكتۆبه‌ری 2017."
غالب محه‌مه‌دو سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین رونیان كردۆته‌وه كه "له‌و ماوه‌یه‌دا (ته‌موزی 2014 تا ئۆكتۆبه‌ری 2017) كه عێراق داوای ده‌كات، نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌شكرابو، كه 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له كێڵگه‌كانی (بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا) له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاری سه‌ر به پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابو و ده‌فرۆشرا، 150 هه‌زار به‌رمیلی تری كێڵگه‌كانی (باباگوڕگوڕ و جه‌مبور و خه‌باز) له‌لایه‌ن كۆمپانیای شیمال و كۆمپانیای قه‌یوان و نۆكانی نزیك له یه‌كێتی فرشراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتێك دیار نیه ده‌بێت كۆمپانیاكانی حزب باجه‌كه‌ی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتییانی هه‌رێم."
رۆژی 19ـی مانگی رابردوو عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه چه‌ند خاڵێكی له‌خۆگرتبو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ی 30 رۆژدا و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش به فه‌رمی رازیبوونی خۆی نیشاندابوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی دو په‌رله‌مانتاره‌كه...
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم واز له قوماركردن به قوتی خه‌ڵك بهێنێت
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له رۆژی ۱۹ـی ئایاری ۲٠۲٠ به‌كیتابێكی فه‌رمی، كه ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی كراوه رایگه‌یاند، ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداده‌وه په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد له ماوه‌ی (۳٠) رۆژ، هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق داوای وردبینی داهاتی ناوخۆیی هه‌رێمی كردبو جگه له ته‌سلیمكردنی نه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق موچه نانێرێت.
هه‌مان رۆژ مه‌سرور بارزانی له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێمه‌وه، ڕازیبونی بێ مه‌رجی به‌سه‌رجه‌م داواكانی وه‌زیری دارای عێراق ڕاگه‌یاند و بڕیاربو ده‌ستبه‌جێ شاندی هه‌رێم و به‌غداد بكه‌ونه گفتوگۆی چڕ‌وپڕ، به‌ڵام دوای به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له چه‌ند رۆژی رابردو مه‌سرور بارزانی پاشه‌كشه‌ی له به‌ڵێنه‌كه‌ی كردوه و ده‌یه‌وێت قومارێكی تر به داهات و قوتی هاوڵاتییانه‌وه بكات، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانیان له كه‌رتی نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌كان، كه پێشتر به‌ڵێنی داب‌و به عێراق، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ش ڕاده‌ستی عێراق بكات.
به‌ڵام وا (۲٠) رۆژ به‌سه‌ر واده‌كه‌ی عێراقدا تێپه‌ڕی و ۱۹ـی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئێمه مه‌سرور بارزانی كیتابێكی نوێی بۆ به‌غداد ناردوه و نكوڵی له مه‌له‌فی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات، كه عێراق ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكات له نیوان مانگی ته‌موزی ۲٠۱٤ تا تا ئۆكتۆبه‌ری ۲٠۱۷.
بۆ زانین، له‌و ماوه‌یه‌دا كه عێراق داوای ده‌كات، نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان پارتی و یه‌كێتی دابه‌شكرابو، كه ۲۷٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له كێڵگه‌كانی (بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا) له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاری سه‌ر به پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابو ده‌فرۆشرا، ۱٥٠ هه‌زار به‌رمیلی تر كێڵگه‌كانی (باباگوڕگوڕ و جه‌مبور و خه‌باز) له‌لایه‌ن كۆمپانیای شیمال و كۆمپانیای قه‌یوان و نۆكانی نزیك له یه‌كێتی فرشراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاتێك دیار نیه ده‌بێت كۆمپانیاكانی حزب باجه‌كه‌ی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتییانی هه‌رێم.
له‌به‌رئه‌وه لێره‌وه فشاره‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیار ده‌كه‌ین، له‌و بارودۆخه داراییه و دواكه‌وتنی موچه و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بێده‌نگی یه ترسناكه بشكێنێت و فشاره‌كان چڕبكرێنه‌وه تا چیتر ڕێگه نه‌درێت قوتی هاوڵاتییان بكرێته كارتی فشار به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا حزبییه‌كان.
غالب محمد عه‌لی
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین