مەسرور بارزانی داوادەكات هاوڵاتیان پرسیاری لێبكەن

08/06/2020

نەوا
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، هاشتاگی "#لێم_بپرسە"ی بڵاوكردەوە و لەو رێگەیەوە هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت پرسیار لە سەرۆكی حكومەت بكات و وەڵامەكەی وەربگرێتەوە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرامەوە، نووسیویەتی: "هەوڵ دەدەم لە ماوەیەكی نزیكدا بە رێگەی ڤیدیۆ وەڵامی هەندێك لە پرسیارە باوەكان بدەمەوە".
لە رێگەی پەیجی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك و ئینستاگرام،‌ هەموو كەسێك دەتوانێت پرسیار لە سەرۆك وەزیران بكات و وەڵام وەربگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group