وەزارەتی تەندروستی: 51 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كرا
08/06/2020
نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی 51 كەسی تر لە سلێمانی ئەرێنی بووە.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پەنجا و یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و دوو پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو كوڕی گەنج و چوار منداڵ،حەڤدە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چل و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٠