تەندروستی هەولێر لەبارەی داواكردنی قەدەغەی هاتوچۆ-وە رونكردنەوە دەدات

09/06/2020

نەوا
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر داوای قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی كردبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، لەچەند پەیج و ماڵپەڕ و كەناڵێك، لێدوانێك بەناوی د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاو كراوتەوە، گوایە وەك تەندروستی هەولێر داواییان كردووە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی رابگەینرێت، بەهەموو شێوەیەك ئەو لێدوانە ڕەتدەكەینەوە.
باس لەوەشكراوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەم شێوەیەی بۆ هیچ ماڵپەڕ و پەیج و كەناڵێكی راگەیاندن نەداوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەماو راستیەكی تێدانییە و تەنها مەبەست لێی بڵاوكردنەوەی چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی هاووڵاتییانە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group