سلێمانی ... لیژنە هاوبەشەكان رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكەنەوە

09/06/2020

نەوا
بەمەبەستی پابەندكردنی نانەوا و سەمونخانەكان بە رێنماییە تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رێكارەكان توندتر دەكاتەوە.
رۆژی سێشەممە، ئاوات محمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لەگەڵ نوێنەری نانەوا و فڕینی سەمونخانەكان‌، لە هۆڵی دیوانی قائیمقامیەت كۆبوەوە، لەكۆبونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ پابەندبونی تەواوی ئەوشوێنانە كرد كە پێویستە‌ رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن و لیژنەكانیشی راسپارد لەكاتی هەبونی سەرپێچی بە داخستن سزابدرێن.
قایمقامیەتی سلێمانی لەو بارەوە بڵاویكردۆتەوە، رێنماییە تەندروستیەكان هەمیشە جەخت لە پاكوخاوێنی ئەو خواردن و خواردنەوانە دەكەنەوە لەبەر ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە باری تەندروستیەوە هەیە تا بەهۆیانەوە مرۆڤ توشی نەخۆشی نەبێت‌، بۆیە پێویستە ئەو شوێنانە لەم كاتەدا زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی بن بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group