نه‌وا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، ده‌شڵێت، له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی داوای بانگهێشتكردنی حكومه‌تیان كردووه، هیچ په‌رله‌مانتارێكی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانی تێدا نییه.
محێدین حه‌سه‌ن نانه‌كه‌لی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، بڕیاربوو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان تاوتوێبكرێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری راسته‌قینه ئاشكرا بكرێت، كۆبونه‌وه‌كه دواخرا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی وتیشی، ره‌نگه به‌شێكی دواخستنه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت، كه تیمی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتبونه په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌بۆچونی ئه‌و، دواخستنه‌كه زیاتر په‌یوه‌ندیی رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتییه‌وه هه‌بوه و نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی تۆكمه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان.
محێدین حه‌سه‌ن ئاشكراشیكرد، 29 په‌رله‌مانتاری چه‌ند فراكسیۆنێك یاداشتیان داوه به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بۆ رونكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌ت، كه هیچ په‌رله‌مانتارێكی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌و 29 په‌رله‌مانتاره نین ئه‌و داوایه‌یان پێشكه‌شكردبێت.