سلێمانی.. 100 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

09/06/2020

نەوا 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 100 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سەد تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چل و حەفت پیاو و بیست و نۆ ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو كوڕ و كچێكی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
9 حوزەیران 2020

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group