له‌یلا گوڤه‌ن ئازادكرا

10/06/2020

نه‌وا
له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (كه‌جه‌ده‌) و په‌رله‌مانتاری  پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ئازادكرا.
ئاژانسی هاوارنیوز، كه‌ هه‌واڵی ئازادكردنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ له‌یلا گوڤه‌ن و موسا فاریسۆگولار، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ سه‌نده‌وه‌ و رۆژێك دوای ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌، له‌دوای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێك له‌ زینداندا، شه‌وی رابردو له‌یلا گوڤه‌ن ئازادكراوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group