نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان 136 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه 34 توشبویان له هه‌ولێر و 100یان له سلێمانی و دوو توشبوش له دهۆك تۆماركراون.
شه‌وی رابردو به چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێكی جیاواز وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و 136 توشبوه نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئاشكرایكردووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان، 34 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، 21 پیاو، 9 ئافره‌ت و 4 منداڵن، كه 21 كه‌سیان به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون.
له سلێمانیش 100 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، كه 53 له‌و توشبووانه به‌ركه‌وتوی توشبوانی پێشون و 47 توشبوش نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، 87 كه‌سیان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.
هه‌روه‌ها له دهۆكیش دوو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی راگه‌یاند، كه پیاوێكی 67 ساڵه و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرددا بووه.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 606 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 542 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و 29 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئێستا هه‌زار و 35 توشبو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.