نەوا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە هەڵەبجە پێنج توشبوی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای توشبواندا، پێنج توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانكراون، كە دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێكن، سێ توشبو بەركەوتوی توشبوانی پێشون و دوو توشبوش نیشانەی نەخۆشییان هەیە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، سێ توشبو دانیشتووی گەڕەكی كیمیابارانن، یەكێكی دیكەیان دانیشتوی گەڕەكی كانی عاشقانە و كەسەكەی دیكەش دانیشتوی گەڕەكی مەرزەبۆتۆیە.