له هه‌ولێر 26 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكران
10/06/2020
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 26 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای له هه‌ولێر راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمه:
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، بیست و شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، بیست و پێنج پیاو و منداڵێك، دوازده تووشبوو به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و چوارده تووشبوو نیشانه‌یان هه‌یه،
هه‌موو تووشبووان دانیشتووی قه‌زای كۆیه‌ن له گه‌ڕه‌كه‌كانی چوارچرا، فیدڕالی، كه‌كۆن، بایزاغا، راپه‌ڕین، ئازادی، دڵدار.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
10 حوزه‌یران 2020