نه‌وا
له كه‌ركوك كاسبكاران داوای كردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕ ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منیه‌كانیش بۆ رێگری له كردنه‌وه‌ی، به‌ناوشاردا بڵاوه‌یان پێكراوه.
دژی داخستنی دوكان و بازاڕه‌كه‌یان به‌شێك له كاسبكارانی ره‌حیماوای كه‌ركوك به‌گردبونه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كه‌كه چون و داوایانده‌كرد، "تا بڕیارێك بۆكردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان ده‌رنه‌چێت به‌رده‌وام ده‌بن له گردبونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین".
هاوكات له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منیه‌كان به نێو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه و داوا له كاسبكاران ده‌كه‌ن دوكانه‌كان دابخه‌ن و بچنه‌وه ماڵه‌وه.