نه‌وا-لاڤه كورده
سه‌ره‌ڕای لێكۆڵینه‌وه و پێشبینیه‌كان، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا سست ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه وه‌رزی گه‌رما ده‌ستیپێكردوه، ژماره‌ی توشبوان رو له‌زیادبونه و دوو پزیشكی كوردیش پێیانوایه چالاكی كۆرۆنا هه‌ر ده‌مێنێت و په‌یوه‌سته به پابه‌ندبونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا، دكتۆر سیروان محه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناویی و پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی سلێمانی، كه له‌ئێستادا توشبوانی كۆرۆنای لێیه، وتی "راسته لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه ڤایرۆسه‌كه له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا نامێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئێستا له ناو دوكان و مۆڵه‌كان و ژوری ماڵه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه، كه شوێنێكی ساردن، بۆیه ڤایرۆسه‌كه هه‌ر ئه‌ژی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه له هاویندا سست ببێت و هاووڵاتیان پابه‌ندبن ئه‌وا نامێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و وه‌رزی خۆی ته‌واو نه‌كات، ئه‌وا له پایزدا دوباره بڵاوده‌بێته‌وه، ڤایرۆسه‌كان وه‌رزین و هه‌یه له وه‌رزێكدا ته‌واوده‌بێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان وتی "بڕوامان وایه كۆتایی نایه‌ت و بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت رۆژانه هاووڵاتیان خۆیان پابه‌ندی خۆپارێزی و تاكپارێزی بن، ئه‌گه‌ر رۆژانه نزیكه‌ی 40 توشبوی بێ نیشانه‌كان هه‌بێت ده‌توانین وه‌ك ئێستا كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگاته زیاتر له 100 توشبو ئه‌وا له تواناماندا نامێنێت".