نه‌وا
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێم خه‌رجكردنی قۆناغێكی دیكه‌ی بودجه‌ی تایبه‌ت به خه‌رجیه‌كانی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند و بڕیاریشیدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام بێت و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكرێنه‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمـی كوردستان كرا.
سه‌ره‌تا وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتی خۆی خسته‌ڕوو، دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێكی وردی له باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووان و قوربانیانی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكاری و پێشنیارێك.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی، لیـژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و كه‌ره‌نتینه‌كردن و چاره‌سه‌ركردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ تووشبووان و به‌ركه‌وتووان و گه‌شتیاران و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
دووه‌م: سه‌پاندنی به‌زۆر بۆ به‌ستنی ده‌مامك له هه‌موو دامه‌زراوه و شوێنه گشتییه‌كان و دابینكردنی بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه سه‌ردانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: خه‌رجكردنی قۆناغێكی دیكه‌ی بودجه‌ی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم.
چواره‌م: وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاسانكاری پێویست پێشكه‌ش به كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی ده‌كه‌ن تاوه‌كو به ئاسانی و به كواڵێتییه‌كی باش و نرخێكی گونجاو بگاته ده‌ستی هاووڵاتییان.
پێنجه‌م: ڕێگه‌پێدان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ فراوانكردنی خزمه‌تگوزاریی تاقیگه‌یی و دانانی میكانیزمی نوێ و پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌ویش له دوای دڵنیابوونی وه‌زاره‌ت له دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و كواڵێتی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌ت و تاقیگه گشتییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێكاری تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ت بۆ گه‌ڕان به شوێن تووشبووان و به‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی گومانی تووشبوونیان لێ ده‌كرێ.
شه‌شه‌م: ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن و سه‌ردانیكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی عێـراق و نووسینگه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له عێـراق و هه‌رێمـی كوردستان و كونسڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه هاوكاری و پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمـی كوردستان بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وامبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمـی كوردستان و توندتركردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه له نێوان هه‌رێمـی كوردستان و پارێزگاكانی عێـراق و ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌كانیانن به جۆرێك بتوانرێ كه‌متـرین هاتووچۆ و به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت، و هه‌مان شت ڕه‌چاو بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانیان كه نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌كانیانن.