نه‌وا
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی بۆردی باڵای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداربون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پلان و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت له بواری گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌دا كراوه.
له ده‌ستپێكیشدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راپۆرتێكی وردی له باره‌ی پلانه‌كان و ستراتیجی وه‌زاره‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ خسته‌ڕو به تایبه‌تی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زیده‌ڕۆیی بۆسه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به گرنگیی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستاندا كرد، كه ده‌كرێت ببێته كه‌رتێكی جێگره‌وه و به باشترین شێوه سودی لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات له رێگه‌ی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پشتیوانیكردنی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و ره‌خساندنی بازاڕی گونجاو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان.
بۆردی باڵای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 19ی مانگی ئایاری رابردو دامه‌زراوه و سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكی بۆرده‌كه‌یه و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بازرگانی و پیشه‌سازی، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌ندامن تێیدا.