نه‌وا
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی مانگرتنی گشتییان له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی راگه‌یاند جگه له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ر كردنی كۆرۆنا و فریاكه‌وتن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له داهاتوویه‌كی نزیكدا موچه دابه‌شنه‌كرێت ئه‌وانیش داده‌خرێن.
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: "دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت به پێدانی مووچه‌كانمان، بڕیارماندا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی مانبگرین و نه‌چینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان".
ئه‌وه‌شی وت "له ناو فریاكه‌وتنیشدا سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای 122 مانی گرتوه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت توانای به‌ڕێوبه‌ردنی فریاكه‌وتن و شوێنه هه‌ستیاره‌كانمانیشمان نامێنێت".
هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 195 پزیشك و كارمه‌ند و شۆفێری ئه‌مبوڵانس توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و دڵنیام ژماره‌كه له‌وه زیاتره، به‌ڵام به‌شێكیان پێیان خۆش نییه ناویان ئاشكرابكه‌ن".