نه‌وا
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك رایگه‌یاند، 50 كه‌سی دیكه له پارێزگاكه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 31ی تریش چاكبونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه دراوه، له میانی 24 كاتژمێری رابردودا، 50 كه‌سی دیكه له كه‌ركوك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 31 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوك چاكبونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ركوك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گه‌یشتوه‌ته، هه‌زار و 170 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 53 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 393ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌یش كراوه كه له‌نێو سه‌رجه‌م توشبوه‌كاندا، ره‌وشی 724یان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستییدان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا 47 هه‌زار و 151 كه‌س له عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 839 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 22 هه‌زار و 974ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.