عیراق.. زیاتر لە 100 كەسی تر بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، هەزار و 958 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 104 كەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوێی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لەسەرتاسەری وڵاتەكەی هەزار و 958 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون، كە لەو ژمارەیە 232 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان بووە.
راشیگەیاندوە، هەزار و 786 تووشبووی دیكە چاكبوونەوە و 104 كەسیش گیانیان لەدەستاوە.
تا ئێستا 49 و 109 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراون و لەو ژمارەیە 24 هەزار و 760 كەس چاكبوونەوە و 1943 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group