نه‌وا
به‌پێی بڕیاری پێشوه‌خته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه كار به به‌رنامه‌ی "چاكسازی" ده‌كرێت كه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كدا كۆكراوه‌ته‌وه به‌ناوی (یاسای چاكسازیی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
ئه‌و یاسایه‌ی كه پێشتر له ساڵی 2018ه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی له‌سه‌ر كرا و چه‌ندین جاریش گۆڕانكاری له به‌ند و مادده‌كانیدا كرا تاوه‌كو گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه په‌رله‌مان و حكومه‌تیش ده‌نگیان پێداوه و په‌سه‌ندیان كرد.
سه‌رئه‌نجام له 11ی كانونی یه‌كه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرد و له 16ی كانونی دووه‌می 2020دا، یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له 4ی شوباتی 2020یش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، یاساكه‌ی واژوو كرد و به بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وهقایعدا، یاسای چاكسازی به فه‌رمی راگه‌یاندرا و بڕیار درا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می خستنه بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه به واژووی وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات جه‌ناب نوری له رۆژی 29 حوزه‌یرانی 2020دا له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ژماره 12 و 13ی ساڵی 2020، ده‌ستی پێ كرد كه تایبه‌تبوون به (خزمه‌ت، پله‌ی وه‌زیفی و خانه‌نشینی) پاڵپشت به مادده‌كانی (6، 7، 8، 9، 10) له یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی و مادده‌كانی (18، 19 و20) له په‌یڕه‌وی یاسای چاكسازیی ژماره 4ی ساڵی 2020 وه گشتاندنێك كه ژماره 10ی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره 2ی ساڵی 2020 و تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی، ئاماده‌كاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی كردووه له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته‌كان بۆ خێراكردنی گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشین له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی واژووكردن و گشتاندنی ئه‌م رێنماییانه له یاسای چاكسازیی هه‌ر پله‌یه‌ك به‌ده‌ر له یاسا درابێته فه‌رمانبه‌رێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و پله‌ی شایسته‌ی خۆی پێده‌درێت به‌پێی ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه، هیچ خزمه‌تێكیش بۆ مووچه‌خۆران هه‌ژمارناكرێت ئه‌گه‌ر به نایاسایی و له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان درابێته فه‌رمانبه‌رێك و به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه.
به‌پێی رێنماییه‌كان هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت پابه‌ندكراون كه پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ مووچه و پله و ناونیشانی هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و مووچهخۆرهكانیان بكه‌ن و رێكخستنهوهكانیش به‌پێی ساڵی خزمه‌تی راسته‌قینه و بڕوانامه و ئه‌و خزمه‌ته بێت كه به‌پیی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژماركراوه
ئه‌م رێكخستنهوهیهش هه‌موو مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت له بواره‌كانی (شارستانی و پێشمه‌رگایه‌تی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ) ده‌گرێته‌وه و بێ جیاوازی له‌سه‌ر هه‌موویان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رایه‌تی (پێشمه‌رگایه‌تی، ئاواره‌یی یان كه‌رتی تایبه‌تیان) بۆ هه‌ژماركراوه، سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و راستكردنه‌وه‌ی مووچه و ناونیشانیان بۆ ده‌كرێته‌وه به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه و ته‌مه‌ن.
یاسای چاكسازیی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند بڕگه و به‌شێكی جیاواز پێكدێت كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن:
بڕینی مووچه نایاساییه‌كان و یه‌كخستنی پله وهزیفیهكان و له‌سه‌ر كارلادانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ده‌وام ناكه‌ن و به (بندیواره‌كان) ناو ده‌برێن.
به‌پێی یاساكه، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی پێداچوونه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و مووچانه ده‌بڕن كه ناشایسته‌ن و لیستی مووچه‌خۆران له كه‌سانی ناشایسته پاكده‌كرێته‌وه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا هه‌موو پله وهزیفیهكان رێكده‌خرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و پلانه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه كه به نایاسایی دراون به فه‌رمانبه‌ران.
ده‌رفه‌تی گێڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشینیش بۆسه‌ر كاری پێشوویان و هه‌ژماركردنی ساڵانی په‌رله‌مانتاری وه‌ك خزمه‌ت بۆیان به‌شێكی یاساكه‌یه.
له یاساكه‌دا سوودمه‌ندبوونی زیاتر له جارێك له بوودجه‌ی گشتیی بنه‌بڕ ده‌كات و نایهێڵێت، هه‌موو ئه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته داراییانه به‌ده‌ر له یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان دراون دهبڕدێت، بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش پێداچوونه‌وه به‌بڕ و جۆری هاوكاریهكانیاندا ده‌كرێت و به‌پێی راپۆرتی پزیشكی راستێندراو پێداچوونه‌وه‌ی تێداده‌كرێت.
ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیانه‌ی فه‌رمانبه‌رن مووچه‌ی هاوكاری كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ده‌رماڵه‌ی (له‌بری په‌ككه‌وته‌یی) پێده‌درێت به‌ڕێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان و رێژه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كات.
كاركردن به سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و رێنماییانه راده‌گیرێت كه رێگه‌یانداوه به وه‌رگرتنی زیاتر له مووچه‌یه‌ك بۆ هه‌موو مووچه‌خۆرانی شارستانی و سه‌ربازیی و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی جگه له ئیمتیازه داراییه‌كانی میراتگرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی و سوودمه‌ندان به‌پێی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2015 (یاسای ماف و ئیمتیازی تاقانه‌كانی جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان).
ده‌رباره‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ یاساكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێویسته سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی ژمێریاری له گشت یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رێكخراو و رێكنهخراو له چوارچێوه‌ی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه له یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاریدا یه‌كبخرێن، پێویسته ئه‌و یه‌كه‌یه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی دیوانی چاودێری داراییدا بێت.
وه‌زیری دارایی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بدات به فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وردبینی ته‌واو له لیستی پێشمه‌رگه‌دا بكات و دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ هه‌ر یه‌كێكیان بكرێته‌وه.
ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و حزبه‌كان هه‌موویان رێكده‌خرێنه‌وه به‌پێی په‌یره‌وێك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌كات و سه‌رجه‌میشیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ده‌رباره‌ی ده‌رماڵه‌كان، یاساكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گشت ده‌رماڵه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه رێكبخاته‌وه.
یاساكه خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی كردووه‌ته ئاره‌زوومه‌ندانه و په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ره‌تبكاته‌وه ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا له رۆژی به‌ركاربوونی یاساكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش به دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشتریان له ئه‌ركی گشتیی‌دا ئه‌وا ماوه‌ی خزمه‌تی په‌رله‌مانیان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و خانه‌نشینی.
هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌رله 5ی ئاداری 1991ه‌وه واته به‌ر له راپه‌ڕێن له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بوون و به پله‌كانی (وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی) یان هه‌ر پله‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌بری ئه‌وه دوای دڵنیابوونه‌وه له هه‌بوونی مه‌رج و پێداویستییه‌كان و وردبینیكردن و پاككردنه‌وه‌ی لیستی ئه‌و پێشمه‌رگانه له كه‌سانی نا شایسته، به‌پێی یاسایه‌كی به‌ركار ئیمتیازێكی دارایی شایسته‌یان بۆ دابین ده‌كرێت.
مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه كه به نایاسایی خانه‌نشین كراون و رێككردنهوهش بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌كرێت كه پله‌یه‌كی زیاتر له پله‌ی شایسته‌ی خۆی پێدرابێت.
هه‌موو به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و دیوانی چاودێری دارایی پابه‌نده به چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتیی پابه‌ندن به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی هه‌ر كه‌س و به‌رپرسێك كه ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دروست بكات.
- جێبه‌جێكردنی یاساكه بره پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بره پاره‌یه‌كی زۆره بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاوكات ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم بووه‌ته هۆی گرفت له پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دان، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، توانای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كۆی گشتی مووچه‌خۆران زیاتر ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 255 هه‌زار و 273 كه‌س مووچه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن كه زیاد له 752 هه‌زاریان فه‌رمانبه‌رن و 502 هه‌زار كه‌سیش به ناوی خانه‌نشینی، كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌هیدانه، مووچه‌یان پێده‌درێت.
898 ملیار دینار مانگانه بووجه‌ی تایبه‌ت به مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه كه پێشبینی ده‌كرێت به هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه، رێژه‌ی به‌رچاوی بوودجه بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.
تا ئێستا نازانرێت كه له ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا چ بره پاره‌یه‌ك بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه مانگانه 120 بۆ 150 ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت "داهاتێكی زۆری به‌هه‌ده‌ردراو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر یاساكه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، دوای ئه‌وه ژماره‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت "ئێستا هیچ خه‌مڵاندنێك ناتوانین بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی چه‌ند بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه هه‌زاران مووچه‌خۆری نایاسایی هه‌یه هه‌زاران بندیوار و دوو مووچه و سێ مووچه هه‌یه له لیستی شه‌هیدان، هه‌زاران ناوی ناشایسته هه‌یه و رێكخسته‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیش داهاتێكی زۆری به‌هه‌ده‌ردراو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، تاوه‌كو ئه‌مانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و رێككردنه‌وه‌ی تێدا نه‌كرێت نازانین چه‌ند ده‌دڕێته‌وه و له‌دوای ته‌نفیز و ئه‌و چاكسازیانه ژماره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت".