نه‌وا
هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كه به باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه ناسراوه، كوژرانی پێنج سه‌ربازی توركیای له هه‌فتانین راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكردووه، چالاكیه‌كه‌یان له تۆڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی بادیناندا بووه، كه له بۆردومانێكی سوپای توركیادا شه‌هیدببوون.
له راگه‌یه‌نراوێكد هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كردووه، رۆژی سێ شه‌ممه گه‌ریلاكانیان له گردی شه‌هید ئادار له هه‌فتانین چالاكیه‌كیان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی تورك كوژراوه.
راشیگه‌یاندووه، هه‌مان رۆژ له چالاكیه‌كی تردا له گردی شه‌هید به‌رخۆدان كه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانی مه‌ده‌نی رۆژی 26 ی ته‌موزی بامه‌ڕنێ ئه‌نجامدرابوو، چوار سه‌ربازی تورك كوژراون و چه‌كێكی ئه‌ی 4ی قورسیش تێكشكێنراوه.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "رۆژی چواری ئاب هێزەکانمان لە سێرت لەدژی ئۆتۆمبێلی سوپای داگیرکەری تورک، کە لە قەڕەقۆلی ئەبرۆوە بۆ ناوچەی هانا دەچوو چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا گورزێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە”.