پەرلەمانتارێك: گەلی عیراق دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئیسرائیل

14/09/2020 عێراق

نەوا
باسم خەزعەلی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "گەلی عیراق دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانە لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركەر، بەڵام هەندێك لایەنی بەرژەوەندیخواز پێچەوانەی ئەو بۆچونە بیردەكەنەوە".
باسم خەزعەلی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، گەلی عیراق بەگشتی دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ ئیسرائیل، تەنها ئەو لایەنانە نەبێت، كە بەرژەوەندیە تایبەتییە تەسكەكانی خۆیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی گەلەوە.
وتیشی "كورد دوژمنایەتی ئیسرائیل ناكات بەتایبەتی، كە پەیوەندییەكی كۆن لەنێوانیاندا هەیە، بۆیە هەڵوێستیان لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیركەر ئاشكرایە".
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، سەرەڕای ناكۆكییەكان لە بۆچونی سیاسی، عیراق بەشێوەیەكی گشتی یەكگرتوە بەرانبەر بابەتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، كە رەتیدەكاتەوە و لەگەڵ گەلی فەڵەستینیدا دەوەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group