نه‌وا
له رێوره‌سمێكدا له كۆشكی سپی نوێنه‌رانی ئیمارات و به‌حره‌ین رێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆكر و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، به‌م نزیكانه چه‌ند وڵاتێكی تری عه‌ره‌بی هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێنن.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا نزیكه‌ی 700 میوان له‌وانه تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا به‌شداربوون.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێوره‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاند، جیا له دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له نێوان ئه‌و سێ وڵاته، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له بواره‌كانی ئابوری، ئه‌منی و گه‌شتیاریش په‌ره‌یان پێده‌درێت و مسوڵمانان ده‌توانن سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه بنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌و په‌ڕه بوێریه‌وه پشتگیری گه‌لی ئیسرائیل ده‌كات و روبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بوه‌ته‌وه.
هاوكات عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتیش له وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد، گۆڕانكاری نوێ له جیهان هاتوه‌ته ئاراوه و به بێ ده‌ستپێشخه‌ری ترامپ و تیمه‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌وه روینه‌ده‌دا.
هه‌رچی عه‌بدوله‌تیف بن راشدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینیشه باسی له‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجان.
ناتانیاهوو به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری له رێوره‌سمی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه بێت له‌گه‌ڵ ترامپ كۆبوه‌وه و وتی، ئیسرائیل هه‌رگیز گۆشه‌گیر نابێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیر بووه سه‌ركرده‌كانی ئێرانن.
ترامپیش باسی له‌وه‌كردبوو، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌م نزیكانه پێنج بۆ شه‌ش وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.