ترامپ: ئێران داواى رێككه‌وتنى كردوه‌ و پێموتن په‌له‌ نه‌كه‌ن

16/09/2020 جیهان

نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت "كۆماری ئیسلامی ئێران داوای رێككەوتنی لێكردوین، بەڵام پێموتن، پەلە نەكەن و بیخەنە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا".
ترامپ لەمیانی دیدارەكانی واژۆكردنی پەیماننامەی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین بۆ رۆژنامەنوسان وتی "كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لێكردوین رێكبكەوین، بەڵام پێموتن پێویستە چاوەڕێ بكەن تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا".
ئەوەشی رونكردوەتەوە، گرێبەستێكی گەورەی بۆ رێككەوتن لەگەڵ تاران ئامادەكردوە، بەپێی گرێبەستەكە ئەو وڵاتە زۆر دەوڵەمەند دەبێت.
هەرچی سەبارەت بە پرۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیمارات و بەحرەینیشە لەگەڵ ئیسرائیل، دۆناڵد ترامپ وتی "پەیوەندیم بە پادشا و جێنیشنی پادشای سعودیەشەوە كردوە و ئەوانیش پەیوەندی دەكەن بە ئاساییكردنەوەكەوە، 5 بۆ 6 دەوڵەتی دیكەش پەیوەندی دەكەن و لەگەڵ ئیسرائیل رێكدەكەون، شتی زۆر باش رودەدەن و ئەوكاتە ئاشتی راستەقینە دەبینین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group