فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە سێ پارێزگای هەرێم بۆردومان كرد

18/09/2020

نەوا
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، چەند شوێنێكیان لە سنووری بادینان لە پارێزگای دهۆك، دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر و هاوكات، دەڤەری راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرد.
بەپێی زانیاریەكان فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی كێستەی شارەدێی كانی ماسیان لە پارێزگتای دهۆك كرد و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر ڕەزوباخی هاوڵاتیان كەوتووە.
هەروەها فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیا، بۆردومانی سنووری خواكورك و گوندی بێركمیان لە دەڤەری برادۆست كرد و زیانێكی زۆریان بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەكە گەیاند.
هاوكات چەند فڕۆكەیەكی جەنگی دەوڵەتی توركیا گوندەكانی زێوكە، سورەگڵە و ئاڵێرەشی سەر بە شارەدێی ژاراوەی سەر بە پشدەریان لە دەڤەری ڕاپەڕین كرد و زیانەكانی نەزاندراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group