توركیا كوژرانی دوو سەربازی خۆی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

18/09/2020

نەوا
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر سەربازانی توركیا لەناو خاكی هەرێم، دو سەرباز كوژراون.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە، لە میانی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ، گەریلاكانی پەكەكە هێرشی موشەكییان بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەو هێرشە موشەكییەدا دو سەبازی سوپای توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربوە.
لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا توركیا هێرشێكی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سنوریی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچەی هەفتانینی سەر بە پاێزگای دهۆك دەستپێكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group