وەزارەتی کارەبا ماوه‌ی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی 10 راده‌گه‌یه‌نێت

30/09/2020

نه‌وا 
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە ‏مانگی 10 نزیكەی 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابه‌ش ده‌كه‌ن.

 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندوه‌، "بە تێكڕا لەمانگی ‏نۆ دا 20 كاتژمێر كارەبامان داوە ‌و بەپێی ئەو پلانەی هەمانە لە مانگی ‏‏10شدا پێدانی كارەبا دەگەیەنینە نزیكەی 22 كاتژمێر".‏
ئاشكراشی ده‌كات، "بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە ‌و لە مانگی 11دا 500 مێگاواتی ‏دیكەی كارەبا بۆ سیستەمی كارەبای كوردستان زیاد دەكەین، ئەو كاتە ‏ئەگەر گرفتی دیكەمان بۆ دروست نەبێت دۆخی كارەبا زۆر باش دەبێت".‏
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 29/9/2020 وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، لە وەرزی زستان 500 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێتە سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی، بەڵام دەبێت هاووڵاتیانیش هاوکاربن لە بەهەدەرنەدانی کارەبا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group