مۆدریچ: نامەوێت ببمە بار بەسەر ریاڵ مەدریدەوە

11/10/2020 وەرزش

نەوا
لوكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتییەكەی ریاڵ مەدرید نایەوێت ببێت بە بار بەسەر یانە ئیسپانییەكەوە و پێیوایە پێویستییان بە یاریزانی لاوە.
مۆدریچ دڵی خۆی بۆ میدیاكاران كردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژ لەدوای رۆژ دەژی و لەبارەی ئایندەیەوە چاوەڕێیە بزانێت چی رودەدات.
مۆدریچ نایشارێتەوە، كە دەیەوێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بەڵام دەزانێت تەمەنی هەڵكشاوە بۆ 35 ساڵ و پێویستە یانەكەی بەدوای یاریزانی باشتردا بگەڕێت، هەرچەندە دەشڵێت "پەیوەندی زۆرباشم لەگەڵ یانەكە هەیە، بەڵام نامەوێت ببمە بار بەسەر هیچ كەسێكەوە".
هەروەها جەختدەكاتەوە، لە ساتێكی گونجاودا لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی كۆدەبێتەوە و باشترین بڕیار دەدات لەبارەی ئایندەیەوە. بەڵام تائێستا هەست دەكات، كە بنەمایەكی گرنگە لە ریاڵ مەدریددا و هەركات زانی ناتوانێت ئەركەكەی جێبەجێبكات، ئەوا بەدوای ئاڵنگاری نوێدا دەگەڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group