پەرلەمانتارێكی فەتح: بارزانی و كازمی پیلانێك لە دژی حەشدی شەعبی بەڕێوەدەبەن

16/10/2020 عێراق

نەوا
پەرلەمنتارێكی هاوپەیمانی فەتح باس لەوەدەكات، مەسعود بارزانی و مستەفا كازمی بە پشتیوانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا سەرقاڵی پیلانگێڕین بۆ لاوازكردنی حەشدی شەعبی و دەستبەسەرداگرتنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان.
عەبدولئەمیر مەیاحی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، مەسعود بارزانی سەركردایەتی پیلانگێڕییەكی گەورە دەكات لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاشەوە لە بەغدا پشتیوانی دەكرێن، تا حەشدی شەعبی لاواز بكەن، ئامانج لەو پیلانەش، دەركردنی حەشدی شەعبییە لە ناوچە جێناكۆكەكان و گێڕانەوەی كوردە بۆ ئەو ناوچانە.
مەیاحی باسی لەوەشكرد، جێبەجێكردنی پیلانەكە بە ڕێكەوتنی شنگال دەستیپێكرد و بە ڕادەستكردنی هەموو ناوچە جێناكۆكەكان بە بارزانی و لاوازكردنی ڕۆڵی حەشدی شەعبی، كۆتایی دێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر ئاساییكردنەوەی رەوشی شەنگال رێككەوتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group