نه‌وا
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌هۆى په‌لاماره‌كه‌ی شارى پاریس و سه‌ربڕینى مامۆستایه‌كى مێژوو، هێرشده‌كاته‌وه سه‌ر ئیسلامییه‌كان و كاره‌كه به "تیرۆرى ئیسلامییه‌كان" ناوده‌بات.
رۆژى هه‌ینى له‌شارى پاریس، كه‌سێك په‌لاماری مامۆستایه‌كى وانه‌ی مێژووی دا و سه‌ریبڕى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ناو پۆلدا فیلم كارتۆنى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) بۆ خوێندكاره‌كانى په‌خشكردبو.
له‌و باره‌یه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا چوه شوێنى روداوه‌كه و وتى "ئه‌و مامۆستایه خوێندكاره‌كانى فێرى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كرد، بۆیه كوژرا".
باسى له‌وه‌شكردوه، هێرشه‌كه تیرۆرى ئیسلامییه‌كانه، به‌ڵام هه‌موو دانیشتوانی وڵات له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا ده‌وه‌ستن، تیرۆریستان ناتوانن فه‌ره‌نسا دابه‌ش بكه‌ن، تاریكپه‌رستان سه‌رناكه‌ون.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه، پۆلیسى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، هێرشبه‌ره‌كه ته‌مه‌نى 18 ساڵه و له مۆسكۆ له‌دایكبوه، له‌به‌رده‌م خوێندنگاكه له پاریس، مامۆستاكه‌ى سه‌ربڕیوه، دواتر خۆیشی به گولـله‌ى هێزه‌كانى پۆلیس كوژراوه.