لیژنەی دارایی: یاسای قەرز موچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ساڵ دابیندەكات

18/10/2020 عێراق

نەوا
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەئیكد دەكاتەوە، حكومەت داوای 41 ترلیۆن دینار قەرزی كردوە و ئەو قەرزەش موچەی فەرمانبەران تا كۆتایی ئەمساڵ دابین دەكات.
ئەحمەد سەفار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، "حكومەت یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی وەك پرۆژەیەك پێشكەشی پەرلەمان كردوە و دواتر رادەستی لیژنەی دارایی كراوە، چاوەڕێی خوێندنەوەی یەكەم و دوەم و دواتر دەنگدانین لەسەری، هەروەها پرۆژەیاسای بودجەی 2020 بچوككراوە دەبێت، چونكە تەنها خەرجیەكانی ئێستا و وەبەرهێنان دەگرێتەوە".
وتیشی، لە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییدا حكومەت داوای 41 ترلیۆنی كردوە، ئەوەش واتای ئەوەیە، كە كورتهێنانی مانگانە 10 ترلیۆنە.
سەفار رونیشیكردوەتەوە، تێپەڕاندنی ئەو یاسایە بودجەی حكومەت بۆ ئەو مانگانەی ئەمساڵ كە ماون دابین دەكات، هەروەها موچە و سەرجەم خەرجیەكانی تر لە چوارچێوەی پرۆژەكە دابیندەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group