نه‌وا
رادیۆى كادینا سیِرى مه‌دریدى چه‌ند ورده‌كاریه‌كانى سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى كیلیان مباپێ و ئارلینگ هالاند بۆ ریالأ مه‌درید ئاشكراكرد و ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌رزى داهاتو په‌یوه‌ندى به یامه مه‌دریدیه‌كه‌وه بكات.
كادینا سیر بڵاویكردوه‌ته‌وه، مباپێ نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سانجێرمان نوێ بكاته‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌رزى داهاتوو ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه وه‌رزى داهاتوو ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه‌كه روبكاته یانه‌ى ریاڵ مه‌درید، هه‌روه‌ها ئه‌و یانه ئیسپانیه‌ش ده‌یه‌وێت مباپێ بكڕێت ته‌نانه‌ت له‌م كاته‌شدا كه كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه و یانه‌كان كێشه‌ى داراییان بۆ دروستبوه.
ئه‌و رادیۆیه هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌روه‌ها هالاندیش ده‌یه‌وێت له‌نێوان ریاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر یۆنایتد ریالأ هه‌ڵبژێرێت كاتێك بروسیا دۆرتمۆند جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆدیگاردى هاونیشتمانى و یاریزانى لاوى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى بڕیاره‌كه‌ى.