هەرێمی كوردستان.. زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

پێش 4 هەفتە

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندن لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەو وەزارەتە، 532 تووشبووی دیكە نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە و 25 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا 75 هەزار و 336 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 42 هەزار و 608 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 431 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٤٧)
١. پشكنین: (٦٣٧٥ پشكنینی نوێ) 
• (٢٢٥٠) هەولێر
• (٩٩٩) سلێمانی
• (٢٧٩٥) دهۆك
• (٦٧) هەڵەبجە
• (١٧٤) گەرمیان
• (٩٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (١٠٠٢ تووشبووی نوێ)
• (٤٢٧) هەولێر
• (١٦٣) سلێمانی
• (٣٣١) دهۆك
• (٣٢) هەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (١١) ڕاپەڕین
• 
٣. چاكبوون: (٥٣٢ چاكبوون)
• (١٠٥) هەولێر
• (٢٠) سلێمانی
• (٣٦٠) دهۆك
• (١٥) هەڵەبجە
• (٣٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٢٥ مردن)
• (٧) هەولێر
• (٧) سلێمانی
• (٨) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٦٤٠٧٠٩ (٢٣٠٢٩٣ هەولێر، ١٤٦٨٦٩ سلێمانی، ٢٥٧٩١٧ دهۆك، ٥٦٣٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٧٥٣٣٦ (٢٧٦٦٦ هەولێر، ٢٢٢٩٢ سلێمانی، ٢٢٨٨٤ دهۆك، ٢٤٩٤ هەڵەبجە)
چاكبوون ٤٢٦٠٨ (١٧٧٩٨ هەولێر، ١١٧٩٦ سلێمانی، ١٠٧٤١ دهۆك، ٢٢٧٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٠٢٩٧ (٩١٧٠ هەولێر، ٩٣٠٠ سلێمانی، ١١٦٩٥ دهۆك، ١٣٢ هەڵەبجە)
مردن ٢٤٣١ (٦٩٨ هەولێر، ١١٩٦ سلێمانی، ٤٤٨ دهۆك، ٨٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٣٠ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group